پێکهاتەی عێراق بۆ یاریی ڤیێتنام؛ چوار یاریزانی کورد سەرەکین و ئاکام هاشم یەدەکە
یاریگا –
لە یاریی بەرامبەر ڤیێتنام، چوار یاریزانی کورد یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراق دەکەن، ئاکام هاشم یەدەک دەبێت و ئەحمەد عەلی و ئالان محێدین بۆیەکەمجار لە جامی ئاسیا بە سەرەکی یاریی دەکات.
لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر ڤیێتنام، هەریەکە لە مێرخاس دۆسکی و ئالان محێدین و ئوسامە رەشید و ئەحمەد عەلی لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی دەکەن و خیسۆس کاساس چوار یاریزانی کوردی لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکە داناوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئاکام هاشم لە نیوەی دووەم دەرفەتی یاریکردنی دەبێت کە لە دوو یاریی رابردوو ناوی لە لیستی یاریزانانی عێراق نەبوو، یەکەمجارە لە پاڵەوانێتییەکە لەسەر کورسی یەدەک دادەنیشێت.
خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق شەش یاریزانی کوردی بۆ جامی نەتەوەکانی ئاسیا بانگهێشت کردووە، هەریەکە لە یوسف ئەمین و ئاکام هاشم لە یارییەکەی ڤیێتنام لەسەر کورسی یەدەک دادەنیشن، چوار یاریزانە کوردەکەی دیکە لەسەر لاکێشەی سەوز یاریی دەکەن.
عێراق لە کۆمەڵەی چوارەمی جامی ئاسیا هەردوو یارییەکەی بردووەتەوە و سەرکەوتنی بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی بۆ قۆناخی 16 مسۆگەر کردووە.