ئاسیاجامی ئاسیا 2023

تایبەت بە یاریگا؛ ئاکام هاشم لە یاریی بەرامبەر ڤیێتنام یەدەک دەبێت

Yariga App

یاریگا –

ئاکام هاشم لە یاریی بەرامبەر ڤیێتنام یەدەک دەبێت و ناوی لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکەدا نییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئاکام هاشم بۆ یارییەکەی ڤیێتنام ناوی لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دایە، بەڵام لە پێکهاتەی سەرەکی نییە و لەسەر کورسی یەدەک دادەنیشێت.

ئاکام هاشم لە دوو یاریی رابردووی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەرامبەر ئیندۆنیزیا و ژاپۆن ناوی لە لیستی یاریزانانی هەردوو یارییەکە نەبوو، کە یەکەمجارە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێت و بەهۆی پێکانی ئەمجەد عەتوان لەلایەن خیسۆس کاساسەوە بانگهێشت کرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئاکام هاشم لە نیوەی دووەمی یارییەکە لەلایەن کاساسەوە دەرفەتی پێدەدرێت و بەشداریی یارییەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button