ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوا پێشهاتی گفتوگۆکانی میونشن و نیوکاسڵ لەسەر تریپیێر

تاوەکو ئێستا میونشن دوو ئۆفەری پێشکەشی نیوکاسڵ کردووە

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد دووەم ئۆفەری بایرن میونشنی بۆ گواستنەوەی کیران تریپیێر رەتکردەوە.

ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن بە پەرۆشە بۆ گواستنەوەی تریپیێر و تاوەکو ئێستا دوو ئۆفەری پێشکەشی ئەستێرە ئینگلیزییەکە کردووە.

تۆماس توخێل، راهێنەری میونشن دەیەوێت بەرگریکارێکی باڵی راست بگوازێتەوە و تریپیێر لە سەرووی داواکارییەکانی راهێنەرە ئەڵمانییەکەیە.

ئۆفەری دووەمی میونشن بۆ نیوکاسڵ گەیشتووەتە 15 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام ماگپایس نایەوێت دەستبەرداری کیران ببێت.

نۆردی موکیلێ، یاریزانی پاریس سانجێرمان یەکێکی دیکەیە لە ئامانجەکانی میونشن، بەڵام رەنگە بەرزی نرخەکەی رێگربێت لە سەرکەوتنی پڕۆسەی گواستنەوەکە.

تریپیێر یەکەم گرێبەستی سەردەمی سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیە بوو لەگەڵ نیوکاسڵ، ئەوکاتە بەبڕی 12 ملیۆن پاوەند لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە نیوکاسڵ کرد.

نوسەیر مەزرووعی بە هۆی پێکان بۆ ماوەی مانگێک لە میونشن دووردەکەوێتەوە، تۆماس توخێل بۆ پڕکردنەوەی شوێنی بەرگریکاری باڵی راست، کۆنراد لایمەری بەکاردەهێنا.

تریپیێر یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی ئێدی هاو لە کۆی 81 یاریدا 18 ئەسیست و سێ گۆڵی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button