ئیسپانیا

تۆنی کرووس باس لە وازهێنانی لە یاری کردن دەکات

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کرووس، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، پێی وایە دوای وازهێنانی، بیری یاریی کردن لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکات.

دونگۆکانی نوێ کردنەوەی گرێبەستی تۆنی کرووس ئەم ماوەیە بەردەوام دەبیسترێت. یاریزانە ئەڵمانییەکە تا ئێستا باسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکردووە و دیار نییە چارەنووسی لە مەدرید چی دەبێت.

ریال مەدرید بەفەرمی هیچی لەبارەی دانوستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵی رانەگەیاندووە، بەڵام راپۆرتە میدیاییەکانی نزیک لە یانەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە کارلۆ ئەنچێلۆتی و ئیدارەی یانەکە ئامادەن گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.

ناوەڕاستکارەکە لە دوایین چاوپێکەوتنیدا، باسی وازهێنانی لە یاری کردن و بیر کردنی ریال لەدوای وازهێنانی دەکات، کرووس لەمبارەیەوە دەلێت”

“ئەگەر چێژ لە شتێک وەربگریت و خولیایەکت بۆی هەبێت، بە دڵنیاییەوە دوای لەدەستدانی” بیری دەکەیت.

هەروەها لە درێأەی قسەکانیدا گوتی:

من دوو هەفتە جارێک لە باشترین یاریگای جیهان یاری تۆپی پێ دەکەم. چێژ لە هەر یارییەک وەردەگرم کە لەوێ ئەنجامی دەدەم. راست ناکەم ئەگەر بڵێم بیری ناکەم. بێگومان بیری ریال و بێرنابیۆ دەکەم. پێم وایە خراپترین بەش لە وازهێنان یاری نەکردنە بۆ ریال لە بێرنابیۆ.

یاریزانە تەمەن 34 ساڵەکە لە ساڵی 2014ەوە بە درێسی ریال مەدرید یاری دەکات و تاوەکوو ئێستا بەشداری لە 453 یاریدا کردووە و 28 گۆڵیشی بۆ یانە شاهانەکە تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button