کوردستان

راهێنەری یانەی رانیە ئامانجی تیپەکەی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی یانەی ڕانیە قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستانی لە پلەی هەشتەم کۆتایی پێهێنا، تیپەکە بۆ قۆناخی دووەم چەند گۆڕانکاریەکیان ئەنجامداوە و یاریزانی سوپەریشیان گواستۆتەوە ریزەکانی.

یانەی رانیە لە هەر دوو چالاکی خولی نایابی کوردستان و جامی هەرێمی کوردستان بەشدارە، یانەکە لە گواستنەوەی زستانەدا توانیویەتی هەریەک لە ( ئاسۆی سەید محمەد ) ـی هێرشبەری پێشووی یانەی برایەتی و ( کریستیان کواکو)ـی کۆتدیڤواری کە لە هێلی هێرشبەر یاری دەکات بگوازێتەوە ریزەکانی.

رەفیق سەعید راهێنەری یانەی رانیە ئامانجی تیپەکەی بۆ وەرزی ئەمساڵ بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرا کرد و گووتی  ئێمە سێ بۆ چوار گرێبەستی باش و نایابمان ئەنجامداوە، هەموو یانەیەکیش ئارەزووی ناسناو دەکات بەڵام وەک خولی نایابی کوردستان ئامانجمان تەنها مانەوەیە چونکە یانەکە ئەمساڵ یەکەم وەرزیەتی لە خولی نایاب یاری بکات ، بەڵام هەموو توانایەکمان بۆ ئەوە دەبێت بتوانین لە جامی هەرێمی کوردستان ئەنجامێکی بەدەستبهێنین و تا قۆناخەکانی کۆتایی بڕۆین و چاویشمان لە ناسناوەکەیە، کار لە سەر توانای یانەکە دەکەین و هەوڵدەدەین باشترین ئەنجام پێشکەشی هاندەرانمان بکەین.

لە بەدوا داچونێکیدا تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەوەی زانیوە کەوا گرێبەستە سوپەرەکانی یانەی رانیە کۆتایی نەهاتووە و لە چەند رۆژێکی نزیکدا رانیە گرێبەستێکی تر رادەگەیەنێت و دەرگای گواستنەوەش دادەخات.

بابەتی زیاتر

Back to top button