کاساس بۆ شرۆڤەکردنی ئاستی هەڵبژاردەکانی جامی ئاسیا پەنا دەباتە بەر شرۆڤەکارێک
یاریگا –
کاساس بۆ شرۆڤەکردنی ئاست و خاڵە بەهێز و لاوازەکانی هەڵبژاردەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا پەنای بردووەتە بەر شرۆڤەکارێک.
لەسەر داوای خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، دوێنێ دووشەممە کۆرنەڵ گەیشتە دەوحە و پەیوەندیی بە کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی عێراق کرد، ئەو پیاوە 30 ساڵانە کاری شرۆڤەکردنی ئامار و داتایەکانی هەڵبژاردەکانی جامی ئاسیایە.
کۆرنەڵ راستەوخۆ دوای گەیشتنی بۆ قەتەر دەستی بە کار کرد، کە ئامارەکان لە کۆمپانیای ئۆپتا لەبارەی جامی نەتەوەکانی ئاسیا کۆدەکاتەوە و شرۆڤەی ئامارەکان دەکات و پێشکەشی خیسۆس کاساسی دەکات، بۆ ئەوەی لەبارەی ئەو هەڵبژاردانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە زانیاری زیاتر هەبێت و خاڵە بەهێز و لاوازەکانیان دەستنیشان بکات.
کۆرنەڵ هەر لە یارییەکەی ڤیێتنام دەستبەکار دەبێت و تا کۆتایی جامی ئاسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق کار دەکات، کۆرنەڵ شرۆڤەکانی بۆ ئامارەکان پێشکەشی پابلۆ گراندز دەکات و ئەویش بە ئالیخاندرۆ ڤاریلای دەدات.