ئه‌وروپائیسپانیاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ; توڕەی گولەر بەهۆی بڕیارەكانی ئانچێلۆتیەوە

Yariga App

یاریگا –

ئاردا گولەر، یاریزانی توركی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بڕیارێكی كارلۆ ئانچێلۆتی توڕە دەبێت و درێسی راهێنانەكان دەخاتە سەر زەوی.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئالمێریای كرد و یارییەكەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی خاوەن ماڵ كۆتایی هات.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئاردا گولەر بۆ ماوەیەكی زۆر راهێنانی كردووە و ئامادە بووە بۆ یاریكردن، بەلام لە خولەكی 82 كارلۆ ئانچێلۆتی بڕیار دەدات كۆتا گۆڕانكاریی ئێدوارد كاماڤینگا بباتە ناوەوە.

لە پارچە ڤیدیۆیەكدا دەردەكەوێت كە ئاردا گولەر توڕەیە و بە توڕەییەوە درێسی راهێنانەكان دەدات بە زەویدا و دەگەڕێتەوە سەر كورسی یەدەگ.

سەرەڕای توڕەبوونەكەشی ئاردا گولەر رەتیدەكاتەوە بەسەر لۆگۆی ریال مەدرید بڕوات.

لەم وەرزەدا گولەر دووجار لەگەل ریال مەدرید بەشداری كردووە، 59 خولەك لە جامی شای ئیسپانیا و 8 خولەك لە جامی سوپەری ئیسپانیا.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە دووەمی ریزبەندی لالیگا دێت و بە جیاوازی خاڵێك لە دوای جیڕۆناوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button