یاریگا –
راهێنه‌ری یانه‌ی ئیتیحاد ره‌تی ده‌كاته‌وه کەریم بێنزێما بگه‌رێته‌وه پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی.
رۆژنامەی ریازهی سعودی، بڵاویكردۆته‌وه، مارسیلۆ گالاردۆی راهێنەری یانه‌ی ئیتیحاد رەتیکردووەتەوە کەریم بێنزێما بەشداری مەشقەکانی تیپەکە بکات کە ئێستا لە شاری دوبەی ئیمارات، له ئاماده‌كارییدان.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بێنزێما لە مەشق و راهێنانە تاکەکەسیەکانی لە شاری جدە بەردەوامە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵەکانی بەرپرسانی یانەکە بۆ لێکنزیککردنەوەیان و گه‌رانه‌وه بۆ تیپه‌كه‌یه، پێش دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی رۆشنی سعودی لە ناوەڕاستی مانگی شوباتدا.
هه‌ندێك له رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویانكردۆته‌وه، كه‌ریم بێنزێما له یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی و چێلسی ئینگلیزی گرێبه‌ستی ئاراسته‌كراوه، ده‌یه‌وێت بگه‌رێته‌وه ئه‌وروپا، ئەمەش دوای پەیوەندییە ئاڵۆزەکهی نێوان یاریزانەکە و یانە سعودیەکە.