ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی برونۆ گویمارێشی کردووەتە ئامانج

هاوکێشەکە ئاڵۆزە...

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی لەندەنی برونۆ گویمارێشی بەرازیلی و ئەستێرەی نیوکاسڵی کردووەتە ئامانج.

ماڵپەڕی Fichajes بڵاویکردووەتەوە، ماوریسیۆ پۆچێتینۆی راهێنەری چێڵسی ئامانجییەتی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی پتەو بکات، بەو ئەو مەبەستەش ئارەزووی گواستنەوەی برونۆ گویمارێشی ئەستێرەی نیوکاسڵ یونایتد دەکات.

بەهۆی ترسی یاساکانی یاری خاوێن، نیوکاسڵ ناچارە چەند ئەستێرەیەکی تیپەکەی بفرۆشێت، ناوی گویمارێشیش لەو لیستەدایە، کە پێشبینی دەکرێت یانەکە ناچاربێت دەستبەرداریان ببێت.

برونۆ گویمارێش

بلوز دەیەوێت دۆخی دارایی نویکاسڵ بقۆزێتەوە و برونۆ بەدەستبهێنێت، بەڵام بەرلەوە بەهۆی خەرجییە زۆرەکانی یانەکە پێویستە هاوشێوەی نویکاسڵ دەستبەرداری ئەستێرەیەکی گەورەی تیپەکەی ببێت.

کۆنۆر گالاگێر لەلاین تۆتهامەوە کراوەتە ئامانج، تیپەکەی ئەینج پۆستێکۆگلو ئامادەیە 50 ملیۆن پاوەند لە پێناو گواستنەوەی خەرج بکات، لە مێرکاتۆی هاوینەش ئەگەرەکانی رۆیشتنی زیاتر دەبن چوونکە ماوەی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی نزیک دەبێتەوە، کە لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت.

بۆیە پێشبینی دەکرێت چێڵسی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە سود لە پارەی فرۆشتنی گالاگێر وەربگرێت، هەرچەندە پۆچی ئارەزووی فرۆشتنی کۆنۆریش ناکات.

کۆنۆر گالاگێر

بەڵام گرفتی سەرەکی بلوز رکابەرەکانییەتی، کە هەریەکە لە یانەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی و لیڤەرپوولی ئینگلیزیش چاودێری یاریزانە تەمەن 26 ساڵانییەکە دەکەن، بۆیە بلوز ترسی هەیە و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە چڕتر کردووەتەوە.

نیوکاسڵ بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، یانەکە لە سەردەمی راهێنەرایەتی ئێدی هاو، نزیکەی 400 ملیۆن پاوەندی خەرجکردووە، ئالێکساندەر ئیساک، برونۆ گویمارێش و شۆن ڵۆنگستاف لەو یاریزانەنە کە رەنگە نیوکاسڵ بەناچاری دەستبەرداریان ببێت.

برونۆ لە هاوینی 2022 بە بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ لە لیۆنی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە نیوکاسڵ کرد، لە مانگی ئۆکتۆبەری 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ ماگپایز تا 2028 نوێکردەوە. بە درێسی یانەکەی 87 یاری کردووە، خاوەنی 11 گۆڵ و 10 ئەسیستە.

برونۆ گویمارێش

بابەتی زیاتر

Back to top button