دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارودۆخی بێنزێما ئاڵۆز بووە و نیوکاسڵیش حاڵی پەرێشانە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
ئیڤان تۆنی، کە ناوی بە چێڵسی و ئارسیناڵەوە بەستراوەتەوە، بڕیاریداوە لەم زستانە برێنتفۆرد جێنەهێڵێت و تا هاوینی داهاتوو دەمێنێتەوە – میرەر
نیوکاسڵ یونایتد ئامادە نییە لەم مێرکاتۆیە دەستبەرداری کیێران تریپیێر و کاڵوم ویڵسن ببێت، کە لە لەیەن بایرن میونشن و ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە ئۆفەریان پێشکەشکراوە – تەلەگراف
بۆ دەستبەرداربوون لە تریپیێر، نیوکاسڵ داوای 15 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەڵام بایرن میونشن دەیەوێت بەشێوەی خواستن یاریزانەکە بگوازێتەوە – بیڵد
بەهۆی یاسای یاری خاوێن، نیوکاسڵ یونایتد ناچارە برونۆ گویمارێش و ئالێکساندەر ئیزاک بفرۆشێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر
رەنگە مۆرینیۆ لە ئیتاڵیا بمێنێتەوە، بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ناپۆلی، لەگەڵ ئاورێلیۆ دی لۆرێنتیسی سەرۆکی ناپۆلی لە گفتوگۆدایە – تایمز
ستیڤ کوپەری راهێنەری پێشووی نۆتینگام فۆڕێست، جولیان لۆپێتێگی راهێنەری پێشووی وۆڵڤز، کیران مەکێنا راهێنەری ئیپسویچ و بۆ سڤێنسۆنی راهێنەری پێشووی ماینز، پاڵێوراون بۆ ئەوەی لە شوێنی رۆی هودسن ببن بە راهێنەری نوێی کریستاڵ پاڵاس – مەیل
بۆ دەستبەردابوون لە ئێمرسن رۆیال، تۆتنهام ئۆفەرێکی 20 ملیۆن پاوەندیی نەسڕی سعودی رەتکردەوە – تیم تۆک
یوڤێنتوس پیر ئیمێل هۆیبێرگی دەوێت، تۆتنهامیش ئامادەیە تەنیا بە شێوەی هەمیشەیی یاخود بە شێوەی خواستن لەگەڵ مەرجی کڕینەوە دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت – سکای سپۆرت
ئەیسی میلان، شێفیڵد یونایتد و لیدز یونایتد کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی بێن گۆدفری بەرگریکاری ئێڤەرتن دەکەن – کالچیۆ مێرکاتۆ
بارودۆخی بێنێما لەگەڵ ئیتیحاد ئاڵۆزە، بەرپرسە سعودیەکان نایانەوێت کەریم خولی رۆشەن جێبهێڵیت، رەنگە یاریزانەکە بچێتە یانەیەکی دیکەی خولەکە، ئەگەر بیەوێت بگەڕێتەوە ئەوروپا دەبێت بەشێکی زۆری مووچەکەی کەمبکاتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ