ئیسپانیا

ئەنچیلۆتی: هەڵسەنگاندنەکەم هەڵە بوو، بڕیارەکانی ناوبژیوانیش ڕاستن

Yariga App

یاریگا-

کارلۆ ئەنچیلۆتی رەتیکردەوە هێرش بکاتە سەر ناوبژیوانی یارییەکەی بەرامبەر ئەلمێریا.

كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی، راهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، دوای بردنەوەکەیان بە به‌رامبه‌ر ئه‌لمێریا لە لێدوانێكی رۆژنامەی مارکای ئیسپانیدا رایگەیاند،

یارییەکە سەیر بوو، گێمی یەکەمیش زۆر خراپ بووین، منیش له‌ مەشقەکان بە هەڵە هەڵسەنگاندم كرد، بەو پێیەی تیپەکە ماندوو دەرکەوت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە گێمی دووەمدا شتەکان جیاواز بوون، پشتگیرییەکی زۆر گرنگمان لەلایەن هانده‌رانه‌وه‌ لێكرا.

سەبارەت بە ئاستی ناوبژیوانیش گوتی، من لە توڕەیی ئەلمێریا لە بڕیارەکانی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆ تێدەگەم، بەڵام پێموایە بڕیاره‌كانی ناوبژیوان دروست بوون، ناوبژیوان لە بڕیارەکانیدا ڕاست بووە.

روونیشی کردەوە،

من لە خۆم توڕەم، چونکە هەمووان دەیانەوێت یاری بکەن و پێت دەڵێن دۆخیان باشە، دوای ئەوە دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ شتەکان بکەین، ئەوەش ڕوونە کە ئێمە بەو شێوەیە باش نەبووین”.

سەبارەت بە فیكەی هاندەران بەرامبەر یاریزانەکان، له‌ وەڵامدا گوتی، بە لەبەرچاوگرتنی ئاستە خراپەکەی گێمی یەکەم له‌ هانده‌ران تێدەگەم، ئەمە کاردانەوەیەکی لۆژیکییە.

 

سەبارەت بە گۆڵپارێزه‌كانیش گوتی،

ئەوان دڵخۆشن و ئارامن، ئەوە شتێک نییە کە بەزۆری ئەنجامی بدەم، دوایین جار کە ئەوەم کرد لەگەڵ کاسیاس و دیێگۆ لۆپێز بوو، خراپیش نەبوو، هیوادارین ئەوە دووبارە ببێتەوە .

بابەتی زیاتر

Back to top button