ئاسیاسعوودیە

پێشوازییەکی گەرمی چینییەکان لە شاندی یانەی نەسر و رۆناڵدۆ

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی شینزنی وڵاتی چین، بە هاتنی شاندی یانەی نەسر و کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەشێکی نایاب و جیاوازی بەخۆیەوە بینی.

دوو مانگ لەمەوبەر یانەی نەسر گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی واژۆ کرد بۆ ئەوەی لە مانگی یەکی ئەمساڵدا گەشت بکەن بۆ چین و دوو یاری دۆستانە ئەنجام لەم وڵاتە ئەنجام بدەن. دەگوترێت یانەی نەسر بۆ ئەم گەشتە و ئەنجامدانی ئەم دوو یارییە 10 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

هاندەرێکی چینی لە فڕۆکەخانەی شینزن چاوەڕێی هاتنی کریستیانۆ دەکات

یانەی نەسر لە بەرواری 24/1/2024 رووبەڕووی یانەی شانگهای شینوا، یەکێک لە یانەکانی خولی چینی دەبێتەوە و لە یارییەکەی تریشدا رووبەڕووی ئەستێرەکانی خولی چینی دەبێتەوە. یانەی نەسر بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهانی لەم تیپەکەیدا ئامانجی کۆمپانیا گەورەکانی جیهانە و بە مەبەستی مارکێتینگ گرێبەستیان لەگەڵدا واژوو دەکەن.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر کاتێک شاندی یانەی نەسر گەیشتە فڕۆکەخانەی شینزن، ئامادە بوونی هەزاران هاندەری ئەستێرە پورتوگالییەکە دۆخێکی نائاسایی لە فرۆکەخانەکە درووست کرد. لە 5 کاتژمێر لەمەوبەرەوە جەماوەرێکی زۆر لە هۆڵی فڕۆکەخانە کۆبوونەوە، هەندێک سەرچاوەش بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەمڕۆ 10 هەزار هاندەری رۆناڵدۆ چوونەتە فڕۆکەخانە. براوەی خەڵاتی 5 تۆپی ئاڵتونیش بە بینینی ئەو هەموو هاندەرانە سەری سوڕما و بێ گومان هەرگیز ئەم پێشوازییە وەک رۆیشتنی بۆ تاران لەبیر ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button