ئاسیاعێراقگرنگترین

تکای کاساس بۆ یاریزانان: یاری ڤیێتنام زۆر بابەت یەکلادەکاتەوە

Yariga App

یاریگا-

هەڵبژاردەی عێراق مەشق و راهێنانەکانی چڕتر دەکاتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤێتنام.

هەڵبژاردەی عێراق له‌ یاریگای غه‌رافه‌ مەشقەکانی ئه‌نجامدا، وەک ئامادەکارییەک بۆ یاری به‌رامبه‌ر ڤێتنام كه‌ بڕیاره‌  چوارشەممەی داهاتوو له‌ کاتژمێر 02:30 پاشنیوەڕۆ لە یاریگای جاسم بن حه‌مه‌د له‌ یارییەکانی گه‌ڕی سێیەمی کۆمەڵەی چوارەمی جامی ئاسیای 2023 به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری بكه‌ن.

خیسوس کاساس راهێنەر، داوای لە یاریزانەکان کردووه‌، لە یاری ڤێتنام له‌سه‌ر ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌یان به‌رده‌وامبن سەرەڕای ئەوەی بلیتی  یەکەمی کۆمەڵەکەیان بۆ قۆناخی  داهاتوو بەدەستهێناوە.

راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ به‌ یاریزانه‌كانی راگه‌یاندووه‌، یاری ڤێتنام نه‌بێته‌ هۆی له‌ خۆباییبوونتان بەڵکو زیاتر سه‌رنجتان له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ بێت، چونكه‌ یارییەکە کاریگەری لەسەر ریزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان ده‌بێت، ئەمەش ئه‌و كاره‌یه‌ کە ئێمە چاوەڕێی دەکەین بۆ ئەوەی بەرەو پله‌كانی پێشه‌وه‌ سه‌ركه‌وین، رەنگە کاریگەرله‌سه‌ر  تیروپشکی پاڵاوتنی کۆتایی مۆندیالی 2026 هه‌بێت.

هه‌ڵبژاده‌ی عێراق به‌ دوو بردنه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م سه‌ركه‌وتنی بۆقۆناخی شازده‌ی جامی ئاسیای مسۆگه‌ر كردووه‌، له‌و قۆناخه‌ش به‌رامبه‌ر یه‌كێك له‌ سێیه‌مه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی (سێیه‌م، پێنجه‌م یان شه‌شه‌م) ده‌بێته‌وه‌، به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌رامبه‌ر یه‌كێك له‌ هه‌ڵبژارده‌كانی سوریا و به‌حرێن و عومان یاری ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button