ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەتڵەتیکۆ لە گواستنەوەی مۆیس کین نزیک بووەتەوە

یاریگا-یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید لەگەڵ یوڤێنتۆس گەیشتووەتە رێککەوتنێکی زارەکی بۆ گواستنەوەی مۆیس کین.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئەتڵەتیکۆ مەدرید بڕیاریداوە چیتر هەوڵ بۆ گواستنەوەی کاڵم ویڵسنی  هێرشبەری نیوکاسڵ نەدەن، لەبری ئەوە مۆیس کین بە خواستن دەگوازنەوە یانەکەیان.

سەرچاوەکە دەڵێت، هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن بەڵام ئەتڵەتیکۆ بەر لە رێکارە فەرمییەکان چاوەڕوانی رۆیشتنی ئەنخل کۆریای هێرشبەرییانە بۆ ئیتیحادی سعوودی.

ئەنخل لە 2015 ـەوە یاریزانی ئەتڵەتیکۆیە و 287 یاری فەرمی بۆ ئەنجامداون بەڵام نزیکە لە جێهێشتنی یانەکە و رووکردنە سعوودیە لە گواستنەوەی زستانەدا.

لە بەرامبەردا، مۆیس کین لە 12 یاری ئەم وەرزەی یۆڤی بەشداربووە و هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی لە خولی ئیتاڵی نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button