ئینگلتەراگرنگترین

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نوێی مانچێستەر یونایتد کێیە؟

پێشتر لە مانچێستەر سیتی و بارسێلۆنا یاری کردووە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد سورپرایزێکی گەورەی تەقاندەوە و عومەر بێرادا، گەورە بەرپرسی مانچێستەر سیتی کردە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە.

یونایتد دەمێکە بە دوای شوێنگرەوەی ریچارد ئارنۆڵد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشوو دەگەڕێت، دوای ئەوەی گروپی کۆمپانیاکانی ئینیەس – Ineos بەشێک لە پشکەکانی یانەکەی کڕیەوە، ئارنۆڵد لە پۆستەکە نەما.

بێرادا یەکێکە لە سەرکەوتووترین کارەکتەرەکانی مانچێستەر سیتی و لە ماوەی رابردوودا، رۆڵی باڵای لە گەشەکردنی سیتی لە دەرەوەی یاریگادا گێڕاوە.

مانچێستەر سیتی لەبارەی دەستبەکاربوونی بێرادا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت

وەک یەکێک لە پڕ ئەزموونترین کەسایەتییەکانی تۆپی پێی ئەوروپا، عومەر دەوڵەمەندی تۆپی پێی و قازانجی بازرگانی کۆدەکاتەوە. تۆمارەکانی سەرکەوتوون و ئەوەی سەلماندووە، دەتوانێت یارمەتی یانەکەمان بدات.

هەرچەندە مانچێستەر یونایتد وادەی دەستبەکاربوونی عومەر بێرادای رانەگەیاندووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت، لە هاوینی داهاتوودا تەواوی ئەرکەکانی جێبەجێ بکات.

بێرادا بە رەزامەندی خێزانی گلەیزەرس و لەسەر پێشنیازی گروپی کۆمپانیاکانی ئینیەس – Ineos پۆستەکەی وەرگرتووە و پێشتر لە یانەکانی مانچێستەر سیتی و بارسێلۆنا، پۆستی گرنگی هەبووە.

بێرادا ئێستا بەڕێوەبەری ئۆپەرەیشنی تۆپی پێی گروپی تۆپی پێی سیتییە کە مانچێستەر سیتی خاوەنییەتی. بارێدا لە نزیکەوە کار لەگەڵ تیکسیکی بێگریشتاین، بەڕێوەبەری تۆپی پێی مان سیتی دەکات. ئاگاداری تەواوی گواستنەوەکان و گرێبەستەکانە، هەروەها رۆڵێکی باڵای لە گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی گێڕابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button