ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

پێشهاتی نوێ سەبارەت بە پەیوەندیكردنی سەڵاح بە خولی سعودیەوە

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئامانجێكی گەورەی یانەكانی سعودیەیە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.

ئیتیحاد وەرزی رابردوو بە جدی هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرە میسڕییەكەی دەدا و بۆ ئەو مەبەستەش ئۆفەرێكی زەبەلاحیان پێشكەش كرد.

بێن جاكۆبسی رۆژنامەنووس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویكردەوە، سعودیەكان لە پلانیاندایە بە بەهای دوو ملیار پاوەندی دیكە یاریزانە بگوازنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هیلال چانسی زیاترە بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی محەمەد سەڵاح وەك لە ئیتیحاد.

ئەوەشی ئاشكرا كرد، هیچ شتێك دیار نیە و رۆیشتنی سەڵاح بۆ سعودیە بە بێ گەرەنتی و بە نادیاری دەمێنێتەوە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، هیلال و نەسر گرنگی بە گواستنەوەی تواناكانی كێڤن دی برۆین ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دەدەن، بێگومان گفتۆگۆیان لەگەڵ یاریزانەكە كردووە و بەهای 100 ملیۆن پاوەند پێشكەشی سیتی دەكەن.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا محەمەد سەڵاح بەشداری لە 20 یاریدا كردووە و توانیویەتی 14 گۆڵ بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button