مانێ : دڵخۆشم به یاریكردن له خولی سعودیه
یاریگا-
سادیۆ مانێ، دڵخۆشی خۆی بە یاریکردن لە خولی سعودیە دەربڕی و رەتیکردەوە دڵته‌نگ بێت به یارینهكردن له خوله‌كانی ئه‌وروپا.
سادیۆ مانێ هێرشبەری هەڵبژاردەی سەنیگال، دوای بردنه‌وه‌یان له كامیرۆن له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا بۆ مێدیاكان راگه‌یاند، هه‌ندێك كه‌س ده‌پرسن من چۆن له خوله‌كانی ئهوروپانیم، پێیان وایه ئەمە دڵتەنگم دەکات، گرنگ نیه له‌كوێ یاری ده‌كه‌م گرنگ ئه‌وه‌یه دڵخۆشم.
مانێ دەشڵێت: خۆشبەختانە دەتوانم بڵێم خولی سعودیە زۆر باشە و هەمووان لە جیهاندا سەیری دەکەن، بۆیە بۆ من تا ئەو کاتەی باشترینی خۆم پێشكه‌ش بكه‌م و چێژ لە هەموو خولەکێک وەربگرم له سعودیه به‌رده‌وام ده‌بم له یاریكردن ئەمە گرنگترینە بۆ من.
مانێ لە یانەی لیڤەرپوڵ لە ئینگلتەرا و بایرن میونشن لە ئەڵمانیا یاریی کردووە، پێش ئەوەی ساڵی رابردوو پەیوەندی بە یانەی نەسری بكات.