ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئیڤۆ ئاتلێتیکۆ مەدریدی بەرەو پرێمەرلیگ جێهێشت

شوێنگرەوەی دیاریکرا

Yariga App

یاریگا –

ئیڤۆ گربیچی کڕواتی و گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ماڵئاوایی لە یانەکەی کرد.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئیڤۆ گربیچ ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدریدی جێهێشتووە و بە گرێبەستێکی هەمیشەیی پەیوەندی بە شێفڵد یونایتدی ئینگلیزی کردووە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، تێچووی گەرێبەستی گۆڵپارێزە تەمەن 28 ساڵانییەکە لەسەر شێفیڵد بڕی 2.5 ملیۆن یۆرۆیە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، رۆخی بلانکۆس هۆراتیۆ مۆڵدۆڤانی رۆمانی و گۆڵپارێزی راپید بوخاریستی رۆمانی دەکات بە شوێنگرەوەی ئیڤۆ، کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەت تەنیا 800 هەزار یۆرۆیە.

گربیچ لە هاوینی 2020ـەوە یاری بۆ ئاتلێتیکۆ دەکات، بە درێسی یانە ئیسپانییەکە بەشداری 14 یاری کردووە، 14 گۆڵی لێکراوە و 4 یاریش تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button