ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

یەكەم لێدوانی شەباب لەسەر گرێبەستكردن لەگەڵ مۆرینیۆ

Yariga App

یاریگا –

لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا مشتومڕێكی بەرفراوان لەسەر ئەوە بڵاوبوویەوە كە ئایا جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەی شەبابی سعودی وەردەگرێت یان نا.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە، بەشێوەیەكی فەرمی یانەی رۆمای ئیتاڵی جۆزێ مۆرینیۆی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە و دانیێلی دی رۆسی وەك شوێنگرەوەی دەستنیشانكرد.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاشكرایانكرد، دانوستانەكانی نێوان مۆرینیۆ و شەباب گەیشتووەتە قۆناخی پێشكەوتوو و راهێنەرەكە نزیكە لەوەی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانە سعودییەكە وەربگرێت.

رۆژنامەی ریازیەی سعودی ئاشكرایكرد ئەمڕۆ شەممە یەكەم لێدوانی فەرمی شەباب سەبارەت بە گرێبەستكردن لەگەڵ مۆرینیۆ ئاشكرا دەبێت.

رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە شەبابەوە ئاشكرایكردووە، بێگومان یانەكە رەزامەندی راهێنەرە پۆرتوگالیەكەی وەرگرتووە و چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایین لەلایەن لیژنەی بەڕێوەبەرانی خولی سعودیەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، رەزامەندی مۆرینیۆ بۆ لیژنەكە نێردراوە و لە ئەگەری هەڵكردنی رۆشنایی سەوز بۆ یانەكە ئەوا گرێبەستەكان بە فەرمی واژۆ دەكرێن.

شەباب بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەمی خولی رۆشنی سعودی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button