عێراق

کاردانەوەی میدیا جیهانییەکان لەسەر بردنەوە مێژووییەکەی عێراق بەرامبەر ژاپۆن

Yariga App

یاریگا –

لە ئەنجامی تا ڕادەیەک چاوەڕواننەکراودا لە میانی یارییەکانی جامی ئاسیا هەڵبژاردەی عێراق توانی شکست بە ژاپۆنی پاڵێوراو بهێنێت لە میانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی D.

شێرەکانی ڕافیدەین هەر لە گێمی یەکەمدا و لە ڕێگەی ئەیمەن حوسێنەوە بە دوو لێدانی سەر پێشکەوتن و ئەرکی سامورایییەکانیان قورستر کرد تا گۆڵە بێ سوودەکەی واتارۆ ئیندۆ لە خولەکی ٩٣ کە نەیتوانی فریادی ژاپۆنیەکان بکەوێت.

جگە لە میدیا ناوخۆیی و کیشوەرییەکان، بردنەوەکەی کوڕانی خیسۆس کاساس بوو بە جێی بایەخی دەزگا جیهانییەکانیش، ئەوە بەتایبەت کە ژاپۆنیەکان ماوەیەکە هاتوونەتە سەر ستەیجی جیهانی و لە پاڵەوانێتیە کیشوەریی و جیهانییەکاندا وەک ڕکابەرێکی سەخت خۆیان ناساندووە و پێشتر لە جامی جیهانی ٢٠٢٢ ئیسپانیای پاڵێوراو و ئەڵمانیا و، دواتریش دیسان مانشافتی زلهێز دۆستانەدا دووچاری شکستی قورس کردبوو. ئەوە جگە لە تونس و تورکیا و کۆڵۆمبیا کە قوربانییەکانی تری دەستی سامۆراییەکان بوونە لە ماوەی ڕابردوودا.

هەر بۆیە میدیاکان بە بایەخەوە لە سەرکەوتنەکانی عێراق ڕوانی:

پێگەی بلیچەر ڕیپۆرتی بەناوبانگ نووسیویەتی: بردنەوەیەک بۆ بیرەوەری عێراق

پێگەی پریمەرلیگی چاپی عەرەبی: ئاستێکی مەزن، ئاستێکی پیاوانە. پیرۆزە لە گەلی عێراق بۆ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی ١٦

ئەمەی خوارەوەش وێنە تەنزێکە بۆ قوربانییەکانی دەستی ژاپۆن و بردنەوەی عێراق

مارکایش نووسیویەتی کاساس لەگەڵ عێراق مێژوو دەنووسێتەوە

فرانس٢٤ بەم شێوە گوزارشی کردووە: عێراق ژاپۆنی شۆک کرد

 

بابەتی زیاتر

Back to top button