سعوودیەگرنگترین

“گوێ بگرن… یەک وشەی خراپ لەسەر سعودیە ناڵێم”

Yariga App

یاریگا –

جۆردان هێندەرسن رێز لە سعودییەکان دەگرێت و ئامادە نییە بە خراپ باسیان بکات.

هێندەرسن دوای تەنیا شەش مانگ لە پەیوەندیکردنی بە ئیتیفاق، بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانە سعودیە هەڵوەشاندەوە، گەڕایەوە ئەوروپا و پەیوەندی بە ئەیاکس ئامستردامی هۆڵەندی کرد.

کەمێک لەمەوبەر ئەستێرە ئینگلیزییەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی باسی هۆکارەکانی جێهێشتنی سعودیەی کارد، رازیش نییە کەس بە خراپە باسی سعودیە بکات.

پەشیمانیت لە چوونت بۆ سعودیە؟

گوێ بگرن… یەک وشەی خراپ لەسەر سعودیە ناڵێم، لە سعودیە زۆر شت فێربووم، ئەزموونێکی تایبەت بوو. بڕیاری جێهێشتنی سعودیە تەنیا پەیوەندی بە تۆپی پێ هەبوو.

یەک قسەی ناشیرین لەسەر خەڵکی ئەوێ، یانەکە و خولەکە ناکەم، خەڵکی سعودیە هەموو کاریان دەکرد بۆ ئەوەی من و خێزانەکەم ئاسوودە بین، هاوڕێم لە سعودیە پەیداکردووە، کە تا هەتا هەتایە لە پەیوەندیدا دەبم لەگەڵیان.

بەڵام شتەکان بەو شێوەیە نەڕۆیشتن کە چاوەڕوان دەکرا، بەڵام لە کۆتاییدا بە مەرجێک رۆیشتم بۆ هەمووان جێگەی رەزامەندی بوو و هەردوو لامان رەزامەند بووین لەسەر بڕیارەکە.

رەنگە هەندێک جار لە تۆپی پێدا شتەکان بە باشی بەڕێوە نەچن، بەڵام هەستم دەکرد بڕیاری گواستنەوەم بۆ ئەیاکس باشترین بڕیارە بۆ من و ژیانی پیشەگەریی و خێزانەکەم. ئەگەر بەهۆی بڕیارەکەم هەرکەسێک هەستی بە ناڕەحەتی کردووە داوای لێبوردنی لێ دەکەم.

یاریزانە تەمەن 33 ساڵانییەکە گرێبەستێکی دوو وەرزەی لەگەڵ یانە هۆڵەندییەکە واژۆ کردوو و تا هاوینی 2026 یاری بۆ ئەیاکس دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button