ئەیسی میلان پێشتر ڕەتی کردبووەوە ئەم یاریزانە ئەرجەنتینیە بە نرخی تەنها 12 ملیۆن یۆرۆ بکڕێت!
یاریگا –
ساڵ و نیوێک بەر لە ئێستا ئەیسی میلان ڕێی کەوتبووە گەنجینەیەک بە نرخی هەرزان بەڵام ڕەتی کردبووەوە بیکڕێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی گۆڤاری توتۆمیرکاتۆی ئیتاڵی، پێش ئەوەی زستانی ساڵی ڕابردوو یانەی چێڵسی ئینزۆ فێرناندێز لە بەنفیکاوە بە بڕی ١٢١ ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە ستامفۆردبریج، بەرپرسانی یانە پورتوگالیەکە ئەو یاریزانەی بە بڕی تەنها ١٢ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەیسی میلان کردبوو، بەڵام کارگێڕی رۆسۆنێری ڕەتی کردبووەوە و پێی وا بووە ئەو نرخە بۆ ئینزۆ زۆر بووە.
🚨 AC Milan rejected the chance to sign Enzo Fernandez for just €12M 18 months ago! 🤯🇦🇷
The Argentine joined Benfica instead, went on to win the World Cup and then Chelsea paid €121M for him. 💰
(Source: @TMWMagazinePage) pic.twitter.com/irfgWLdNs3
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) January 18, 2024
ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی پاڵەوانی مۆندیال، وەک یەکێک لە گرانبەهاترین گرێبەستەکانی خولی ئینگلیزی گواسترایەوە بلووز لەژێر ئیدارەی تۆد بۆیلی.
ڕەخنەکان لە بارەی نرخەکەی کەم نەبوون و، لەوەش خراپتر کە دۆخی یانەکەی باش نییە و تواناکانی ئینزۆیش هێشتا دەرنەکەوتووە.