بازاڕی گواستنهوهعێراق
یانەی هەولێر: کێشەی یاسین سامیە چارەسەر کراوە و عەلی شاخەوان و رەوا یوسف لە یانەکەمان دەمێننەوە
یاریگا –
یانەی هەولێر رایدەگەیەنێت :’کێشەکانی یاسین سامیە چارەسەر کراون و عەلی شاخەوان و رەوا یوسف لە یانەکەمان دەمێننەوە’.
ئەحمەد شکور، سەرپەرشتیاری تیپی خولی عێراقی یانەی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا دەڵێت :’راهێنەری نوێی یانەکەمان لەگەڵ یاسین سامیە دانیشتووە و کێشەکانی چارەسەر کراون، راستە عەلی شاخەوان و رەوا یوسف ئۆفەریان لە یانەکانی دیکە بۆ هاتووە، بەڵام هەردووکیان لە یانەکەمان دەمێننەوە و دەستبەرداریان نابین’.
لەبارەی چارەنووسی یاریزانە پیشەگەرەکانیش دەڵێت :’راهێنەری نوێ یانەکەمان بڕیار لەبارەی چارەنووسی یاریزانە پیشەگەرەکان دەدات’.