یاریگا –
پۆلیسی فەرەنسا هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی لە بەڕێوەبەرایەتی باجی سەر بە وەزارەتی دارایی کرد.
سەرچاوەیەکی نزیک لە لێکۆڵینەوەکان بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، بە گومانی مامەڵەی تایبەتی وەزارەتی دارایی لەگەڵ کەیسی گواستنەوەی نێیمار دا سیلڤا لە بارسێلۆناوە بۆ پاریس سانجێرمان، پۆلیسی فەرەنسا لێکۆڵینەوە لە دروستی ژمارەکانی باج دەکات.
French police search finance ministry tax offices over Neymar transfer – source https://t.co/ngPLGrvEvV pic.twitter.com/AHekYXYDKV
— Reuters (@Reuters) January 18, 2024
رۆیتەرز ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی سەر بە وەزارەتی دارایی، مامەڵەیەکی تایبەتیان لەگەڵ نێیمار کردووە و چەند خاڵێکیان فەرامۆش کردووە.
هەرچەندە تەواوی وردەکارییەکان ئاشکرا نەکراون، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و تۆڕی هەواڵ Mediapart دەڵێت؛ لێکۆڵینەوەکان فراوانترن لەوەی باس دەکرێن.
تاوەکو ئێستا وەزارەتی ئابووری و دارایی هیچ لێدوانێکی لەبارەی کەیسەکە نەداوە و پاریس سانجێرمانیش بێدەنگی هەڵبژاردووە.