ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

وەکو پلانی یەدەک؛ ریال مەدرید پردێک بۆ رفاندنی هالاند دروست دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید پلانێکی یەدەک بۆ ئێمباپێ دادەنێت و پردێک بۆ رفاندنی هالاند دروست دەکات.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی ریال مەدرید لەگەڵ دەوروبەری ئێرلینگ هالاند لەگفتوگۆدان و دەیانەوێت پردێک دروست بکەن، بۆ ئەوەی ئەگەر لە گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ شکستیان هێنا، هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرە نەرویجییەکە بدەن.

رادیۆ ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید نایەوێت نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هالاند بدات کە 200 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام دەیەوێت وەکو پلانێکی یەدەک ئەگەر لە گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ شکستیهێنا، هاوینی داهاتوو هالاند بباتە ریزەکانی.

هالاند هاوینی 2022 لە بۆڕووسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر سیتییەوە کرد، تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ مان سیتی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button