جامی ئاسیا 2023گرنگترینیاریگا

راهێنه‌ری ژاپۆن: عێراق تیپێكی به‌هێزه‌ و ده‌بێت به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ین

Yariga App

یاریگا-

راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن رایده‌گه‌نێت هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تیپێكی به‌هێزه‌ و ده‌بێت به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ین.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پێش یارییان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هاجیمی مۆریاسو راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی ژاپۆن رایگه‌یاند،عێراق تیپێکی بەهێزە و وەک یەک تیم یاری ده‌كه‌ن به‌رده‌وام شیکاری بۆ دۆخی ئه‌وان دەکەین.

گوتیشی،گرنگە بە شێوەیەکی ئاسایی یاری بکەین و لە هەڵەکانمان فێربین کە لە یاری پێشوودا روویاندا، یاریزانەکانمان ئامادەن ئاستێکی باشتر بەرامبەر عێراق پێشکەش بکەن.

له‌باره‌ی یاری یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌شی به‌رامبه‌ر ڤیتنام گوتی،  بەڵێ، هەستم کرد بەشێک لە هاندەران رازی نەبوون لە ئاستمان، بەڵام یارییەکە کۆتایی هاتووە و دەبێت خۆمان بۆ یاری داهاتوو ئامادە بکەین و کاری زۆر بکەین و هەموو هەوڵێک بدەین بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە

له‌ كۆتایی گوتی، سه‌یری یارییه‌كانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقمان كردووه‌، ، تیپێكه‌ بە لایەنێکی جەستەیی بەهێز تایبەتمەندە و وەک یەک تیم یاری دەکه‌ن، من نیگەران نیم رووبەڕووی عێراق ده‌بمه‌وه‌، سەرەڕای دۆڕانم لە ساڵی 1993 وەک یاریزان بەرامبەریان یاریم كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button