جامی ئاسیا 2023عێراقیاریگا

کاساس: دانیلۆ بەهۆی هەندێک کێشەی کەسییەوە کەمپی هەڵبژاردەکەمانی بەجێهێشت

Yariga App

یاریگا –

کاساس پێش یارییەکەیان بەرامبەر ژاپۆن لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا لەبارەی دانیلۆ رەتیکردەوە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەو یاریزانە هەبێت و دەڵێت :’ئەو بەهۆی هەندێک کێشەی کەسییەوە بڕیاریداوە بگەڕێتەوە نەرویج، من زۆر هەوڵمدا رازی بکەم لەگەڵمان بەردەوام بێت، بەڵام پێویستە رێز لە بابەتە کەسییەکانی بگرین’.

خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەبارەی رۆیشتنی دانیلۆ سەعید لە کەمپی هەڵبژاردەکەیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی :’من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ دانیلۆ نەبوو، دوای یارییەکەمان بەرامبەر ئیندۆنیسیا پەیوەندیی پێوە کردم و کۆبوونەوەیەکی تایبەتم لەگەڵ دانیلۆ ئەنجام دا، ئەو پێی گوتم دوای کۆتایی هاتنی وەرزێکی درێژ ماندوو بوویمە و ناتوانم لەگەڵتان بەردەوام بم، پێی گوتم هیچ هەست بە باشی ناکەم، بەڵام بەداخەوە لە میدیاکان درۆی گەورە لەبارەی دانیلۆ بڵاوکرانەوە، من تێناگەم بۆچی کاردانەوەی هاندەران و میدیاکان و تەنانەت ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ بابەتی دانیلۆ بەمشێوەیە بوو’.

کاساس: دانیلۆ پێی گوتم هەندێک کێشەی کەسیم هەیە و پێویستە بە زووترین کات بگەڕێمەوە سوید، پێویستە رێز لە بابەتە کەسییەکانی بگرین.

کاساس گوتیشی :’لەو گفتوگۆیەی لەگەڵ دانیلۆ کردم، ئەو پێی گوتم لە یەکەم رۆژەوە هەر لە کەمپی ئەبوزەبییەوە ئاسوودە نیم، زۆر هەوڵمدا رازی بکەم لەگەڵمان بەردەوام بێت، بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر ئەوەی کەمپی هەڵبژاردەکەمان بەجێبهێڵێت و گوتی هەندێک کێشەی کەشیم هەیە و پێویستیم بەوەیە بگەڕێمەوە سوید بۆ ئەوەی چارەسەریان بکەم’.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لەبارەی دانیلۆ گوتیشی :’من لە یارییەکەی کۆریای باشوور پێش جامی ئاسیا یاریم بە دانیلۆ کرد، ئەوکاتیش هەستم کرد لە رووی دەروونییەوە تەواو ئامادە نییە، هەستم بەوە دەکرد کێشەی تایبەتی هەیە، هەمووان لە عێراق پێیانوایە کێشەی گەورە هەیە، بەڵام بابەتی دانیلۆ زۆر گەورە کراوە، ئەو یاریزانێکی باش و میهرەبانە، بەڵام پێویستە رێز لە بابەتە کەسییەکانی بگرین، نامەوێت هیچی دیکە لەبارەی دانیلۆ وەڵامی هیچ پرسیارێک بدەمەوە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button