یاریگا –
پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە هەمان شێوەی ریال مەدرید فشار دەخاتە سەر هێرشبەر و ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی.
گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.
🎥🗣️ 𝐈𝐍𝐓𝐄𝐑𝐕𝐈𝐄𝐖 – @PVSportFR
Kylian Mbappé revient sur ses buts marquants avec Paris 🔴🔵
💬 @KMbappe : « Il ne faut pas se donner de limites »
En intégralité ➡️ https://t.co/PG9X4tUnsh pic.twitter.com/izAk0mxRSt
— Paris Saint-Germain (@PSG_inside) January 16, 2024
بەپێی زانیاریەكانی رادیۆی مۆنتی كارلۆی فەڕەنسی، پاریس سانجێرمان فشار دەخاتە سەر كیلیان ئێمباپێ بۆ ئەوەی بە خێرایی داهاتووی بزانن، هاوشێوەی ریال مەدرید كە لەگەڵ ئەو یاریزانەدا دەیكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆفەرەكەی پاریس سانجێرمان بۆ ئێمباپێ لەسەر مێزی یاریزانەكەیە و كە زیاترە لەوەی ریال مەدرید كە پێشكەشیان كردووە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئۆفەرەكەی پاریس بۆ ئێمباپێ دوور نیە لەگەڵ ئەو ژمارانەی كە ئێمباپێ ئێستا لەگەڵ پاریس وەریدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێککەوتنێك لەنێوان ئێمباپێ و پاریسدا هەیە، کە یانە فەرەنسییەکە یەکەم کەس دەبێت کە بڕیاری یاریزانەکە سەبارەت بە داهاتووی بزانێت.
لەم وەرزەی لیگ وەندا ئێمباپێ بەشداری لە 17 یاری كردووە و توانیویەتی 19 گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.