ئەمریکای باکوور/باشوور

هاینزە دڵخۆشە بە پەیوەندی کردن بە نیوێلس ئۆڵد بۆیز

گابریێل هاینزە ئاشکرای کرد کەوا زۆر دڵخۆشە بە پەیوەندی کردنی بە یانەی نیوێلس ئۆڵد بۆیز،هەر لەگەڵ ئەو یانەیەش بەر لە ١٥ ساڵ دەستی بە کاروانی وەرزشی خۆی کرد.

یاریزانی ٣٤ ساڵان لەو کاتە تەنها چەند یارییەکی ئەنجامدا و ڕاستەوخۆ گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی ڤۆلەد وەلیدی ئیسپانی مۆر کرد وە ئەمجارە لە دوای ڕێککەوتن لەگەڵ یانەی ڕۆما ئەوا گەڕایەوە ئەڕجەنتین،لە لێدوانێکیدا هاینزە ووتی :

بەڕاستی ساڵانێکی زۆر دەرباز بوون لەوەتەی یەکەم ڕۆژی من لێرە،من ئێستا وەک یەکێک هەست دەکەم کە ١٥ ساڵ لە ماڵەکەی دوور کەوتبێتەوە،بڕیارمدا پەیوەندی بەم یانەیەوە بکەم چونکە قسەم لەگەڵ گونجاوترین کەس کرد کە ئەویش ماڕتینۆ ـیە ( ڕاهێنەری نیویڵز ئۆڵد بۆیز).

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close