سعوودیە

هەواڵی پێچەوانە گەیشت لە بارەی فیرمینۆ و ئەهلی

Yariga App

یاریگا –

پێشهاتی نوێ هاتووەتە پێشەوە لە بارەی رۆبێرتۆ فیرمینۆ و ئەگەری مانەوە یاخود دەرچوونی لە ئەهلی و دەنگوباسەکان جیاوازترە لە ماوەی ڕابردوو کە باس لە جێهێشتنی یانەکە دەکرا.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، سەرباری ڕاپۆرتەکان کە دەنگوباسی ڕۆیشتنی یاریزانە بەڕازیلیەکەیان گەرم کردبوو، ناوبراو پلانی نیە لەم زستانەدا ئەهلی جێ بهێڵێت.

ئەو رۆژنامەنووسە باوەڕپێکراوە باس لەوەش دەکات لە کامپی ڕاهێنانەکانی یانەکەوە زانیاری هەیە کە رۆبێرتۆ نیازی لە مانەوەیە لەگەڵ ئەهلی و هیچ دەرفەتێک بۆ ڕۆشتنی بەدی ناکرێت.

ئەو زانیارییە نوێیە لە کاتێکدایە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵ ڕابردووەوە دەنگۆ هەبوو بەهۆی دابەزینی ئاستی و ناکاریگەربوون، ماتیاس یاسلێی ڕاهێنەر خواستی لە جێگرتنەوەی فیرمینۆ هەبووە بە هێنانی هێرشبەرێکی دیکە بۆ شوێنەکەی.

راهێنەری ئەهلی بەهۆی فیرمینۆ داواكارییەك لە یانەكەی دەكات

هاوینی ڕابردوو هێرشبەرەکە دوای نزیکەی هەشت ساڵ یاریکردن بە درێسی لیڤەرپوولەوە، بە گرێبەستێکی شەش وەرزی ڕووی کردە ئەهلی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button