ئاسیاجامی ئاسیا 2023عێراقگرنگترین

کێشەکانی عێراق زۆرتر دەبن؛ یاریزانێکی دیکە هەڕەشەی بەجێهێشتنی کەمپی هەڵبژاردەکە دەکات

Yariga App

یاریگا –

کێشەکانی کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی عێراق لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەردەوامن، یاریزانێکی دیکە هەڕەشەی رۆیشتن دەکات.

ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ لە سەنتەری راهێنانی یانەی غەرافە، گەرچی راهێنانەکانی هەڵبژاردەی عێراق بە داخراوی دوور لە چاوی میدیاکان بەڕێوەچوو، کەچی پەیامنێری کەناڵی ئەبو زەبی سپۆرتی ئیماراتی ئامادەبوو، راستەوخۆ مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی دەگواستەوە.

دانیلۆ سەعید بەهۆی ئەوەی لە یاریی بەرامبەر ئیندۆنیزیا ناوی لە دەرەوەی لیستی یاریزانان یارییەکە بوو، لەسەر پەیژەکانەوە سەیری یارییەکەی دەکرد، هەڵبژاردەی عێراقی بەجێهێشت و سەرەڕای هەوڵەکانی عەدنان دەرجال سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، کەمپی هەڵبژاردەکەی لە قەتەر بەجێهێشت و ئەمڕۆ بەشداریی راهێنانەکانی نەکرد.

دانیلۆ سەعید کە لە خولی نەرویجی یاریی دەکات، لە بۆرسەی یاریزانان گرانبەهاترین یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقە و نرخەکەی 1.5 ملیۆن یۆرۆیە، مونتەزیر ماجد دووەم گرانبەهاترین یاریزانی هەڵبژاردەکەیە و نرخی ملیۆنێک یۆرۆیە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، مونتەزیر ماجد (18 ساڵان) یەکێکی دیکەیە لە یاریزانە ناڕازییەکان و رەخنەی لە بڕیارەکانی خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەکە هەیە، کە ئەو یاریزانە لە یاریی رابردوو بەرامبەر ئیندۆنیزیا لەسەر وکرسی یەدەگ دانیشتبوو، دەرفەتی بەشداریکردنی پێ نەدرا.

خێزانی مونتەزیر ماجد لەگەڵ عەدنان درجال کۆبوونەتەوە و ئاگاداریان کردووەتەوە، ئەگەر لە یاریی رۆژی هەینی بەرامبەر ژاپۆن کوڕەکەیان سەرەکی نەبێت، ئەوا یەکسەر کەمپی هەڵبژاردەکە بەجێدەهێڵێت و لەگەڵ شێرەکانی رافیدەین لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەردەوام نابێت.

مونتەزیر ماجد لە وەرزی رابردووی خولی سویدی لەگەڵ یانەی هاماربی لە نیوەی یارییەکان یەدەک بوو، لەکۆی ئەو 16 یارییەی بەشداریی کرد لە 7 یاری سەرەکی بوو، تەنیا 715 خولەک یاریی کرد و تەنیا گۆڵێکیشی تۆمار کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button