ئیتاڵیا
پەیامێکی سەیری مۆرینهۆ بۆ ماڵئاوایی لە رۆما
خۆزێ مۆرینهۆ بە پەیامێکی جیاواز ماڵئاوایی لە رۆما و هاندەرانی کرد.
دوێنێ راگەیەندرا راهێنەرە ناودارەکە لە راهێنەرایەتی رۆما دوورخراوەتەوە، دواتر ئەو راهێنەرە بینرا بەفرمێسکەوە رۆمای جێهێشت.
ناوبراو لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام پەیامێک وئەلبومێکی وێنەی بۆ ماڵئاوایی لە رۆما بڵاوکردەوە.
ئەلبومەکە وێنەی سەرکەوتنەکانیەتی لەگەڵ ئەو یانەیە و پەیوەندی بەهێزی ئەو راهێنەرە نیشان دەدات لەگەڵ یاریزانەکانی.
لە پەیامەکەشدا نوسیوییەتی
ئارەق رشتن، خوێن، فرمێسک، خۆشی، دڵتەنگی، خۆشەویستی، براکان، مێژوو، دڵ، هەمیشەیی
View this post on Instagram