یاریگا-
فلۆرێنتینۆ پێرێز و كارگێری یانهی ریال مهدرید بەهۆی کیلیان ئێمباپێ، هەست بە حاڵەتێکی سەرلێشێواوی دەکەن.
رۆژنامەی لیكیپ بڵاویکردووتهوه، بەرپرسانی یانەی مەدرید متمانەیان هەیە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا مباپێ بێبەرامبەر بگوازنهوه ریزهكانیان.
رۆژنامە فەرەنسییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، كارگێری یانەی ڕیال مەدرید هەست حالهتێكی نهخوازراو دهكات، ئارهزوو دهكات ئەو یاریزانە لەسەر بنەمای پێوەرەکانی پەیوەست بە خواستی وەرزشی خۆی بڕیارەکە بدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە ئێمپاپێ پلانی یهكهمی پێرێزی سهرۆكه، بەڵام دەنگێک لەناو كارگێری شاهانەدا هەیە کە ئاماژە بەوە دەکات، یاریزانه فهڕهنسیهكه بۆ ریال مهدرید زۆر پێویست نیه.
لیكیپ راشیگهیاندووه، ریال مەدرید ئامادە نییە هاندانی دارایی هەموو داواکارییەکانی یاریزانەکە جێبەجێ بکات، وەک ئەوەی لە 2021 کردی.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن کە پاریس ئۆفەرێکی فەلەکی پێشکەش کردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی مباپێ لە بەرامبەر مووچەی ساڵانەی 100 ملیۆن یۆرۆ، لەکاتێکدا یانەی ڕیال مەدرید زیاتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ نادات.