ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی و دیکۆ لەسەر پلانێک رێکدەکەون

یاریگا-

به‌هۆی خراپی دۆخی، یانه‌ی بارسێلۆنا پلانی جێگره‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ داده‌نێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا له‌ هاوینی رابردوو و لە گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ش، سەرکەوتوو نەبووە له‌ دۆزینه‌وه‌ی  شوێنگره‌وه‌یه‌كی گونجاو بۆ شوێنی بوسکێس.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، بارسا گرێبەستی لەگەڵ ئۆریۆل رۆمیۆ واژۆکرد بۆ ئەوەی لەم شوێنه‌دا یاری بکات، بەڵام تا ئێستا یاریزانەكه‌ نه‌یتوانیوه‌ بڕوا به‌ جاڤی بهێنێت له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات.

روونیشیکردەوە، چاڤی و دیکۆ رێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە ریزی ئێستای یانه‌كه‌ ئەندرێاس کریستینسنی بەرگریکار، یاریزانێكی گونجاوه‌ بۆ چارەسەرکردنی ئەم كێشه‌یه‌، ئەمەش بەهۆی بێتوانایی یانەکە بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ لە گواستنه‌وه‌ی زستانه‌.

دوای گەڕانەوەی ئینیگۆ مارتینێز لە پێکان بۆ ئەوەی لە دڵی هێڵی به‌رگری یاری بکات، چاڤی بەنیازە وەک یاریزانی هێڵی ناوەڕاست یاری به‌ کریستینسن بکات.

چاڤی و دیکۆ پێیان وایە کریستینسن توانای ئه‌وه‌ی هەیە، له‌م شوێنه‌ یاری بكات چونكه‌ پێشتر لەگەڵ چێڵسی لەم شوێنه‌ یاری كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button