ئیسپانیا

یاریزانانی بارسێلۆنا لە یانەکەیان بێهیوا بوونە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی بارسێلۆنا لە بارودۆخی یانەکەیان زۆر نیگەران و ناڕەحەت بوونە و هیوایەکیان بە بەم وەرزە نەماوە.

شکستی بارسێلۆنا بەرامبەر ریال مەدرید لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، بارودۆخی ئەم تیپەی زۆر ئاڵۆزتر کرد.

ئەوان بەهۆی پێشکەش کردنی ئاستێکی لاواز و رەخنەی هاندەران و میدیاکا لە چەند هەفتەی رابردوودا فشاری زۆریان لەسەر بووە و ئێستاش رەخنەکان زیاتر و زیاتر دەبن.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، کە لەیانەی بارسیلۆناوە نزیکە، بڵاویکردەوە، باری دەروونی یاریزانانی تیپەکە بەهیچ شێوەیەک باش نییە، هەروەها بەهۆی رووداوەکانی ئەم دواییە لە ڕووی دەروونییەوە زیانیان پێگەیشتووە و بە بارودۆخێکی قورسدا تێدەپەڕن.

ئەستێرەکانی ئەم یانەیە پێیان وایە هەموو ئەو رووداوانەی کە لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا روودەدەن لە دژی خواست و تواناو هەوڵەکانی ئەوان دایە و ئەم بابەتە زۆر ئازاری ئەوان دەدا، هەروەها پێیان وایە زۆر نادادپەروەرییە ئەگەر بە هاندەران بڵێن دەتوانن لە ماوەی وەرزدا دەتوانن ئەنجامەکان لە بەرژەوەندی خۆیان بگۆڕن و بتوانن ناسناوەکان بەدەست بهێنن چونکە خۆیان بڕوایان پێی نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button