یاریگا –
تۆنی کرووس لەسەر تووڕەکردنی سعوودییەکان بەردەوامە و ئەمجارەیان ئامادە نەبوو هیچ قسەیەکی عەرەبی لەسەر درێسەکەی بنووسرێت.
تۆنی کرووس ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای ئەوەی لەگەڵ یانەکەی بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا، لە یاریگای ئەوەل پارک لە ریاز دوای یارییەکە سەرجەم یاریزانەکانی ریال مەدرید لەسەر درێسەکەیان نووسرابوو (الأبطال)، تەنیا کرووس نەبێت ئەو وشە عەرەبییە لەسەر درێسەکەی نەنووسرابوو.
🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨
بعد التتويج .. كل لاعبين ريال مدريد يرتدون قميص (الأبطال) باللغة العربية باستثناء كروس 🤢 pic.twitter.com/s4me2le8rN
— عمرو (@bt3) January 14, 2024
لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر بارسێلۆنا و لە یاریی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، هاندەران لە سعوودیە فیکەیان بۆ ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە لێدەدا و هۆیهایان لێی دەکرد، تەنانەت لە یاریی کۆتایی کاتێک لە یاریگا هاتە دەرەوە و لۆکا مۆدریچ شوێنی گرتەوە، هاندەران فیکەیان بۆی لێدا و سووکایەتییان پێی دەکرد.
کرووس پێشتر رەخنەی لەو ئەستێرانە گرتبوو کە چوونەتە خولی رۆشنی سعوودی، ئەمەش بووەتە هۆی تووڕەکردنی سعوودییەکان و لە دژایەتیکردنی ئەو یاریزانە ئەڵمانییە بەردوامن.
فيديو |
درس لن ينسى :
شاهد الجماهير كيف تعاملت مع خروج توني كروس و دخول لوكا مودريتش #ريال_مدريد_برشلونه pic.twitter.com/CHfDMphztR— علي العنزي (@Ali_alabdallh) January 14, 2024