بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

چێڵسی بێنزێما و فێرمینیۆی کردووەتە ئامانج

گەڕانەوە بۆ ئەوروپا

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی کەریم بێنزێما و رۆبێرتۆ فێرمینیۆ دەدات.

رۆژنامەنووس مات لاو بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی لەندەنی لەسەر داوای ماوریسیۆ پۆچێتینیۆی راهێنەری یانەکە، هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێک دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی مات، بلوز دەیەوێت لەم زستانە هێرشبەرێک بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ بگوازێتەوە ریزەکانی.

هەر بەپێی زانیارییەکانی لاو، هەریەکە لە یاریزانان کەریم بێنزێمای فەڕەنسی و رۆبێرتۆ فێرمینۆی بەڕازیلی ئامانجی یانە ئینگلیزییەکەن.

بلوز دەیەوێت لە نێوان ئەو دوو یاریزانە گرێبەستێکی کورت خایەن لەگەڵ یەکیان واژۆ بکات، کە هەردوو یاریزانەکە ئێستا لە سعودیە یاری دەکەن.

بێنزێما پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیتیحاد ئاڵۆز بووە و بەشداری مەشقەکانی ئەم دواییەی نەکردووە، بۆبیش لەگەڵ ئەهلی بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت.

هەمان سەرچاوە دووپاتیکردووەتەوە، هەردوو یاریزانەکە دەیانەوێت سعودیە جێبهێڵن و بگەڕێنەوە ئەوروپا، جیا لە چێڵسیش چەند یانەیەکی دیکە چاودێرییان دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button