عێراق ده‌یه‌وێت مێژوو دووباره بكاته‌وه
یاریگا-
هەڵبژاردەی عێراق کۆتا مه‌شقی پێش ئەوەی رووبەڕووی ئیندۆنیسیا ئه‌نجامدا، كه بڕیاره ئه‌مرۆ دووشەممە، لە کۆمەڵەی چوارەمی جامی ئاسیا، له كاتژمێر 05:30 ئێواره به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری بكه‌ن.
عێراق چاوەڕێی دووبارەکردنەوەی ئەو دەستکەوتە مێژووییەی دەکات کە 17 ساڵ لەمەوبەر بەدەستی هێنابوو کاتێک لە ساڵی 2007 بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوویدا نازناوی جامی ئاسیای برده‌وه.
هه‌ڵبژارده‌كه بۆ جاری هەشتەمه لەسەریەک و دەیەم جارە لە مێژووی خۆیدا لە جامی ئاسیا به‌شداره، یەکەم به‌شداریكردنیشی لە پاڵەوانێتییەکەدا 52 ساڵ لەمەوبەر بوو.
Our preparations are complete – we are ready for matchday! 💪🦁#IDNvIRQ #AsianCup2023 pic.twitter.com/FFLZ65HdN9
— Iraq National Team (@IraqNT_EN) January 14, 2024
شێرەکانی ڕافیدەین دوایین مەشق و راهێنانیان لە یاریگای غه‌رافه به ئاماده‌بوونی ته‌واوی یاریزانه‌كان و بە سەرکردایەتی خیسۆس کاساس ئەنجامدا ، کە تیشکی خستە سەر جێبەجێکردنی لایه‌نه تاکتیکییەکان بۆ یارییەکە.
لە مەشقەکاندا راهێنەرە ئیسپانییەکە پشتی بەو یاریزانانە بەستبوو کە زیاتر هێرشبەریین، دیارترینیان عەلی جاسم و زیدان ئیقبال و موهەنەد عەلی بوون، پلانه هێرشبهرییهكانی تاقی ده‌كرده‌وه.
هەروەها سەعد ناتق بەرگریکاریش بەشداری مەشقەکانی کرد، به‌ڵام هێشتا ئاماده‌بوونی له‌م یارییه به‌ته‌واوی یه‌كلانه‌بۆته‌وه، هه‌رچه‌نده رایگه‌یاندبوو، بە تەواوی له پێكانی ماسولکەکانی چاک بۆته‌وه.
ستافی تەکنیکی هەڵبژاردەی عێراق له‌گه‌ڵ عەدنان دەرجال سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ عێراق ، لە یەکەم یاری کۆمەڵەی چواره‌م لە نێوان ژاپۆن و ڤێتنام ئاماده‌بوون، بۆ ئەوەی تێبینی لەسەر رکابەرەکانیان بزانن.
له مێژوودا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده 7 جار به‌رامبه‌ر یه‌كتر یارییان كردووه، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له شه‌ش یاری براوه بووه ، له یه‌ك یاریش یه‌كسان بوونه، ئێندنوسیا هیچ یارییه‌كی له عێراق نه‌بردۆته‌وه، شێره‌كانی رافیده‌ین 21 گۆڵیان تۆماركردووه، ئیندۆنیسیاكانیش 4 جار تۆڕی گۆڵی عێراقیان هه‌ژاندووه.
پێکهاتەی پێشبینیكراوی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق:
گۆڵپارێز: جەلال حەسەن
هێلی بەرگری: میرخاس دۆسکی – عەلی عەدنان – رێبین سۆلاقە – حوسێن عەلی.
هێڵی ناوەڕاست: عامر عه‌ماری – ئوسامە رەشید – بەشار رەسن – عەلی جاسم- ئیبراهیم بایش
هێلی هێرشبەر: عەلی حەمادی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەڵبژاردەی ئیندۆنیسیا:
گۆڵپارێز: ئێرناردۆ ئاری
بەرگری: جۆردی ئامات – ئێلکان باگوت – ڕزقی ڕەمەزانی.
هێڵی ناوەڕاست: براتام ئیرهام ریفاعی – ئیڤار جێنەر – جەستن هۆبنەر – یه‌عقوب ساوری
هێلی هێرشبەر: فێردینان – ڕافایل سترویک – ویتان سلێمان