دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ پێرێز بە تەنزەوە باسی کیلیان دەکات و کەریم خۆی گۆشەگیر کردووە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێرێز لە دوای یاری سوپەری ئیسپانیا لەبارەی کیلیان ئێمباپێیەوە رایگەیاند ”چێژ لە یاریزانانی ئێستا وەردەگرین و کاتی بابەتی کیلیان نییە” – میدیاکان

چارەنووسی کەریم بێنزێما لەگەڵ ئیتیحاد یەکلایی نەکراوەتەوە، ئەستێرە فەرەنسییەکە بەشداری مەشقەکانی نەکردووە و لە کەمپی مەشقی زستانە دوورخراوەتەوە – مارکا

مانچێستەر یونایتد، نیوکاسڵ و ئەیسی میلان هەوڵی جددیان بۆ گواستنەوەی سێرهۆ گویراسی، هێرشبەری گینیا داوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

لیڤەرپوول، ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان گرنگیان بە لێنی یۆرۆ، بەرگریکاری لاوی لیل داوە – ئاس

برایتن بە هەشت ملیۆن پاوەند، ڤالێنتین بارکۆ، بەرگریکاری بۆکا جونیۆرزی گواستەوە – تێلێگراف

ئانتۆنی مارسیال، هێرشبەری مانچێستەر یونایتد ئۆفەرەکانی سعودیەی رەتکردەوە و دەیەوێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە. وێستهام، ئینتەر میلان و فەنەرباچێ لە نزیکەوە چاودێری دەکەن – کۆت ئۆفساید

ئارسیناڵ و چێڵسی نوێنەری خۆیان ناردووەتەوە کۆتدیڤوار، تاوەکو هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی عوسمانێ دیۆماندێ، بەرگریکاری سپۆرتینگ لیسۆن بکەن – رێکۆرد

تۆتنهام، ئارسیناڵ و فولهام ئامادەن ئۆفەری فەرمی پێشکەش بە سانتیاگۆ خیمینێز، هێرشبەری فاینۆرد بکەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئێڤەرتن و نۆتینگهام فۆرێست یاساکانی سەقامگیری و داهاتی پرێمەرلیگیان شکاندووە و رەنگە سزا بدرێن – ئاتلێتیک

لیڤەرپوول ئامادەیە رێگە بە چوونە دەرەوەی کاومین کێلێهێر، گۆڵپارێزی یەدەک بدات. رێدز دەیەوێت گۆڵپارێزە ئایرلەندییەکە بە 20 ملیۆن پاوەند بفرۆشێت و گرێبەست لەگەڵ ئانتۆنی پاتێرسن، گۆڵپارێزی سەندێرلاند واژۆ بکات – میرەر

ناپۆلی گرنگی بە تواناکانی تریڤۆ چالۆبا، بەرگریکاری چێڵسی داوە – توتو مێرکاتۆ وێب

شێفیڵد یونایتد دەیەوێت ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی کریس مێفام، بەرگریکاری بۆرنمس بکات – سەن

بابەتی زیاتر

Back to top button