ئیسپانیاگرنگترین

ریاڵ مەدرید بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا

Yariga App

یاریگا

ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بۆ جاری نۆیەم لە مێژوودا و لە یاریی کۆتایی، سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەکتری بونەوە.

یاریزانانی ریاڵ مەدرید باشتر دەستیان بە یارییەکە کرد، لە خولەکی 7 جود بێلینگهام لە ناوەڕاستی یاریگا ئاسیستێکی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر کرد و ئەو یاریزانە لاوەش گۆڵی یەکەمی یارییەکەی کرد.

دوای تێپەڕبوونی سێ خولەک بەسەر گۆڵی یەکەم، ئەمجارەیان رۆدریگۆ ئاسیستی بۆ ڤینی کرد و ئەو یاریزانە دووانەی لە یارییەکە کرد.

یاریزانانی بارسێلۆنا دوای ئەم گۆڵە بەخۆیاندا هاتنەوە و لیڤاندۆڤسکی لە خولەکی 33 ئەنجامی یاریی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە.

رۆناڵد ئاراوخۆ بەرگریکاری بارسێلۆنا بووە هۆی ئەوەی نابژیوان لێدانێکی سزای لەسەر بگرێت و لە خولەکی 30 ڤینیسیۆس هاتریکی کرد.

نیوەی دووەمیش یاریزانانی ریاڵ مەدرید بوون باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 63 ئەمجارەیان رۆدریگۆ بۆ جاری چوارەم تۆڕی گۆڵی بارسێلۆنای هەژاندەوە.

لە خولەکی 71 نابژیوان دووەم کارتی زەردی بە رووی رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری بارسێلۆنا بەرز کردەوە و ئەو یاریزانەی بە کارتی سوور لە یارییەکە دەرکرد.

یارییەکە لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی 4-1 کۆتایی هات و یانە شاهانەکە بۆ جاری 13 لە مێژوو بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا، هەروەها بۆ نۆیەمجاریش لە یاریی کۆتایی جامەکە، بارسێلۆنای تووشی دۆڕان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button