ئینگلتەرا

ئەستێرەیەکی نیوکاسڵ شەش هەفتە دووردەکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا-پێکانەکانی نیوکاسڵ کۆتایی نیە و جۆڵینتنی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستییان بۆ ماوەی شەش هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

تیمەکەی ئێدی هاو بەدەست قەیرانێکی قوڵی پێکانەوە دەناڵێنێت. لە یارییەکەی رۆژی شەممەش بەرامبەر سەندەرلاند جۆڵینتۆن تووشی پێکانی ران هاتووە.

بەگوێرەی بی بی سی، ئەو یاریزانە بەلایەنیکەم بۆ ماوەی شەش هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت. ئەمە لە کاتێکدایە ناوبراو بەشداری 23 یاری یانەکەی کردووە و خاوەنی سێ گۆڵ و چوار ئەسیستە.

نیوکاسڵ هاوکات تووشی کێشەی یاسایی هاتووە بەهۆکاری ئەوەی لە وەرزی پارساڵ 73 ملیۆن پاوەند خەرجییەکانی لە قازانجی زیاتر بووە، ئەمە وا دەکات بە ئاسانی نەتوانن یاریزان بگوازنەوە سەرەڕای ئەوەی یەکێکن لە دەوڵەمەندترین یانەکانی جیهان پاش کڕینەوەیان لەلایەن سعوودیە لە ساڵی 2021دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button