ئاسیاجامی ئاسیا 2023عێراق

کاساس: بەدەستهێنانی جامی ئاسیا ئەستەم نییە و دەمانەوێت بە یەکەمی کۆمەڵەکەمان سەربکەوین

Yariga App

یاریگا –

خیسۆس کاساس پێش یاریی یەکەمی هەڵبژاردەی عێراق لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە قەتەر دەڵێت :’دەمانەوێت بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەمان سەربکەوین و بەدەستهێنانی جامی ئاسیا ئەستەم نییە’.

خیسۆس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەبارەی یاریی سبەی بەرامبەر ئیندۆنیسیا دەڵێت :’یاریی یەکەم بۆ ئێمە زۆر گرنگ دەبێت، پێویستە ئەو یارییە ببەینەوە بەڵام ئەرکمان ئاسان نابێت، یارییەکی زەحمەت بەرامبەر ئیندۆنیسیا چاوەڕێمان دەکات، رووبەڕووی هەڵبژاردەیەکی گەشەسەندوو دەبینەوە، ئێمە لە بەسرە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە کەشێکی گونجاو لێمان بردنەوە، من دەمەوێت پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەمان بەدەست بهێنین، بەڵام ئێستا تەنیا بیر لە یاریی ئیندۆنیسیا دەکەینەوە’.

فشارێکی زۆرم لەسەرە، پێویستە بەرپرسیارەتی دڵخۆشکردنی گەلێکی 40 ملیۆن کەسی لەئەستۆ بگرم.

لەبارەی بەدەستهێنانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، کاساس دەڵێت :’من بەڵێنی بەدەستهێنانی جامی نەتەوەکانی ئاسیاتان پێنادەم، بەڵام بەدەستهێنانی نازناوەکە ئەستەم نییە، بەدەستهێنانی جامی کەنداو بووە بەشێک لە رابردوو، پێویستە ئێستا تەنیا بیر لە جامی ئاسیا بکەینەوە’.

هەروەها راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەبارەی یاریکردنی سەعد ناتق دەڵێت :’سەعد ناتق دوو رۆژە بەهۆی پێکانەوە لە راهێنانەکان دابڕاوە، سبەی بڕیار دەدەین ئایا دەتوانێت بەشداریی یارییەکە بکات یان نا، بەراورد بە دوایین یاریمان چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەی یارییەکەی سبەی دەکەین’.

سبەی دووشەممە عێراق لە کۆمەڵەی چوارەمی جامی نەتەوەکانی ئاسیا کاتژمێر 17:30 رووبەڕووی ئیندۆنیسیا دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button