ئه‌ڵمانیایاریگا

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە لیڤەرکوزن لێدرا!

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای بردنەوەی لیڤەرکوزن، پێدەچێت ئەم یانەیە لەگەڵ ئامادەنەبوونی سێ لە ئەستێرە ئەفریقییەکانی تووشی ئاستەنگ ببتەوە.

چابی ئەلۆنسۆ لە جیابوونەوەی سێ یاریزانە کاریگەرەکەی تیپەکەی، ڤیکتۆر بۆنیفاس لە نەیجیریا، ئێدمۆند تاپسوبا لە بورکینا فاسۆ و ئۆدیلۆن کوسونۆ لە کۆتدیڤار، بە بۆنەی دەستپێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا نیگەران بوو پێکرد، بەڵام لەگەڵ نەبوونی ئەم سێ ئەستیرەیەش رێچکەکەی بەرنەدا و دوێنێ شەو توانی بە ئەنجامی 1-0 بەرامبەر ئۆگسبۆرگ سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

ڤیکتۆر بۆنیفاس لەگەڵ ئێدمۆند تاپسۆبا

ئەلۆنسۆ لە کاتێکدا رووبەڕووی ئۆگسبۆرگ بووەوە کە لە تواناکانی ئەم سێ ئەستیرە ئەفریقییە بێبەش بوو، تەنانەت کارەکانیشی بە ئاستێک بەسترابوو ناچار بوو یاریزانی ناوەڕاستکارەکەی خۆی بخاتە هێڵی بەرگری و پاڵاسیۆس وەک یاریزانێکی بەرگری یاری دەکرد. لەبری بۆنیفاس، هلۆزێک لە هێڵی هێرشبەری تیپەکەی دانابوو، بەڵام هیچ کاریگەرییەکی بۆ تیپەکەی نەبوو تا ئیزیکێل پاڵاسیۆس کە بەشێک بوو لە مەتەڵە تاکتیکییەکەی لیڤەرکوزن لەم یارییەدا لە خولەکی 4+90 توانی بەربەستەکە تێک بشکێنێت و تاکە گۆڵی یانەکەی بکات.

ئەم تیپە وەک پێشەنگی بۆندسلیگا بە کۆ کردنەوەی 45 خاڵ جیاوازی 4 خاڵی لەگەڵ بایرن میونشن پێشەنگی رێزبەندیەکەی دەپارێزێت. بێگومان ئەم یانەیە لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتوودا بێبەش دەبێت لە سێ پارچە سەرەکی یانەکەی و دەبێت بزانین ئایا ئامادەنەبوونی ئەم یاریزانە ئەفریقیانە دەتوانێت جادووەکەی لیڤەرکوزن لەم وەرزەدا تێک بشکێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button