ئیسپانیاگرنگترین

ناوبژیوانی کلاسیکۆ : گرنگی بە رەخنەکان نادەم

تەکنەلۆژیای ڤار زۆر شتی بۆ ئاسان کردووین

Yariga App

یاریگا-

خوان مارتینێز مۆنێرۆ ناوبژیوانی یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رایده‌گه‌نێت گرنگی به‌ هیچ ره‌خنه‌یه‌ك نادات كه‌ ئاراسته‌ی ده‌كرێت.

مۆنێرۆ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پێش یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا گوتی، ئامادەکارییەکی نایابمان کردووه‌، یانه‌كان هیچ پەیوەندییان بە منه‌وه‌ نییە، چونکە من یارییەکی باش و خاوێن به‌رێوه‌ده‌به‌م، نامەوێت هیچ پەیامێک یان رەخنەیەک بخوێنمەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یاری کلاسیکۆ زۆر بەهێزە، هەردوو یانه‌ ئاره‌زووی بردنەوەیان هەیە، یارییەکە جیاواز نابێت لەوەی ئەگەر لە ئیسپانیا بووایه‌، دەتوانم گەرەنتی به‌رێوه‌بردنی یارییەکی پاک و نایابتان بۆ بکەم، من ئارامم و گرنگی بە هیچ رەخنەیەک نادەم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەکنەلۆژیای ڤار زۆر شتی بۆ ئاسان کردووین، وایکردووە بە ئارامی بڕیار بدەین، ئێمەش ئامادەین بۆ هەر گۆڕانکارییەک.

مارتینێز لە کۆتاییدا گوتی، هەموو راهێنەران بەپێی ئەنجامی یارییەکە رەخنە لە ناوبژیوانان دەگرن، ئێمەش هەوڵدەدەین یارییەکە کۆنتڕۆڵ بکەین و بڕیاری دروست بدەین، جا بۆ ڕاهێنەر یان یاریزان بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button