هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئیندۆنیسیا ئاماده‌یه
یاریگا-
هەڵبژاردەی عێراق ئامادەکارییەکانی له جامی ئاسیا به زیادكردنی یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقی بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئیندۆنیسیا چڕكردووته‌وه، كه بڕیاره له 13ی مانگ له یه‌كه‌م یارییان رووبه‌رووی یه‌كتر ببنه‌وه.
لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، هەڵبژاردەی عێراق به ئاماده‌بوونی ته‌واوی یاریزانانی جگه له سه‌عد ناتق مه‌شقه‌كانی خۆی له‌سه‌ر یاریگای یانه‌ی غه‌رافه ئه‌نجامدا .
لە مەشقەکەدا جێگری یەکەمی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و چه‌ند ئه‌ندامێكی فێدراسۆنه‌كه ئامادەبوون.
دوێنی هه‌ینی له‌سه‌ر داوای راهێنه‌ر خیسۆس كاساس هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوو یه‌كه‌ی مه‌شقی له دوو كاتی جیاواز ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش له پێناو باشتركردنی توانای جه‌سته‌یی یاریزانان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كتر.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه هەڵبژاردەی عێراق مەشقەکانی چڕتر بكاته‌وه، بە ئەنجامدانی یەکەیەکی مەشقی لە کاتژمێر 06:00 ئێواره، تەنها بۆ 15 خولەکی یەکەم بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە ده‌بێت.
لەکۆی ئەو 26 یاریزانەی لەلایەن خیسۆس کاساسەوە بانگهێشتی جامی ئاسیا کراون، حەفت یاریزانی کورد لە ریزی هەڵبژاردەکە یاریی دەکەن.
عێراق لە کۆمەڵەی چوارەم هاوشانی ژاپۆن و ئیندۆنیسیا و ڤیێتنام یاریی دەکات، رۆژی دووشەممە یەکەم یاریی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر ئیندۆنیسیا ئەنجام دەدات.