یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، چاڤی هێرناندێز راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات پێش یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا پلانی یاریكردنی دەگۆڕێت.
وا بڕیارە رۆژی یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یاریگای ئەوەل پارك، لە یاری كۆتایی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەك ببنەوە.
لە یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بارسێلۆنا لە ئۆساسونای بردەوە و ریال مەدریدیش لە ئاتلێتیكۆ مەدریدی بردەوە.
🔵🔴 Fórmula Xavi para el Clásico
✍ @RogerTorello https://t.co/XZtFgTMHtI
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) January 13, 2024
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، چاڤی دەیەوێت لە هێڵی ناوەند بە چوار یاریزان یاری بكات نەك سێ یاریزان كە تیپەكە پێی ناسراوە.
بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، ئامانجی چاڤی لەم كارەدا ئەوەیە كە بە تەواوی هێڵی ناوەڕاست كۆنتڕۆڵ بكات.
لە راپۆرتەكەی سپۆرتیشدا هاتووە، ئێڵكای گوندۆگان و فرێنكی دی یۆنگ جێگای خۆیان لە پێكهاتەكەدا مسۆگەر كردووە و هەریەك لە فێرمین لۆپێز، سێرجی رۆبێرتۆ و پێدری ركابەری لەسەر دوو جێگاكەی دیكە دەكەن.
❗️Xavi plans on playing four midfielders against Real Madrid. Gündogan and Frenkie de Jong will start. Pedri, Fermín and Sergi Roberto will fight for the other two spots.
— @mundodeportivo pic.twitter.com/flAzqrzMJf
— Barça Universal (@BarcaUniversal) January 13, 2024
هەردوو یانەكە لە یاری كۆتایی سوپەری ئیسپانیا 8 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە، یانە شاهانەكە شەش جار براوە بووە و یانە كەتەلۆنییەكەش دوو جار.