ئاسیا
ژمارەی راهێنەرە بومیەکان جامی نەتەوەکانی ئاسیا
یاریگا
ژمارەیەکی کەم لە هەڵبژاردەکانی بەشداربوو لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا، راهێنەرەکانیان خەڵکی وڵاتەکانیان و زۆری راهێنەرەکان بیانین.
لە کۆی ئەو 24 هەڵبژاردەی بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023، تەنها سێ راهێنەر خەڵکی وڵاتەکەیانن و لە بەرامبەر 21 راهێنەری هەڵبژاردە بەشداربووەکانی دیکە، خەڵکی وڵاتەکانی دیکەن، واتە بیانین.
ئەمیر قەلعەنویی راهێنەری هەڵبژاردەی ئێران و موریاسۆ راهێنەری هەڵبژاردەی ژاپۆن و هەروەها گراهام ئارنۆڵد راهێنەری هەڵبژاردەی ئوستوراڵیا، ئەو سێ راهێنەرەن کە خەڵکی وڵاتەکەیانن.
لەلایەکی دیکەوە لە کۆی ئەو 21 راهێنەرە بیانیە، 14 راهێنەر لە وڵاتەکانی ئەفریقیا و ئەوروپا و ئەمریکای باشوور و زۆرترینیشیان راهێنەری کرواتین کە ژمارەیان 3 راهێنەرن.