یاریگا-
یۆرگن کلۆپی راهێنەری یانه‌ی لیڤەرپوول ستایشی كورتیس ناوەڕاستكارى يانهكهی ده‌كات.
دوای بردنه‌وه‌یان له یانه‌ی فوڵهام و به‌شداریكردنی كورتیس جۆنس له یارییه‌كه، كلۆپ بۆ ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی گوتی، كۆرتیس بۆ ئێمە زۆر گرنگە، ئەو ئەوە دەزانێت، بە ڕێکەوت چاوپێکەوتنەکەیم بینی، تاکە شتێک كه توانیم بیبیستم ئەوە بوو، گوتی، پێویستم بە کاتێکی زیاترە لە یاریگادا.
راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه زیاتر گوتی، من ئەوەم بەدڵە، زۆر داوای لێبوردن ده‌كه‌م ئەی كورتیس ، چونکە پێشتر کاتێکی زیاتری یاریکردنم پێ نەدایت.
ئاماژەی بەوەشکرد، كورتیس هەنگاوی گەورەی ناوە، یاریزانێکی تۆپی پێی زۆر باشە، هەمیشە بەو شێوەیە بووە، بەڵام بە بەکارهێنانی ئەم لێهاتووه‌ی ئێستا بۆ من و بۆ خۆی و بۆ هەمووانه، بەڕاستی نایاب و سەرنجڕاکێشە.
لە کۆتاییدا گوتی، هه‌بوونی ئه‌و له یانه‌كه‌م بۆمن خۆشحالیه، چونکە متمانەیەکی زۆری به‌خۆی هەیە، بەڕاستی ئەوە شتێکی گەورەیە.