ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤیدیۆ: فلۆرێنتینۆ پێرێز باسی هاتنی ئێمباپێ دەکات

کیلیانم دەوێت...

Yariga App

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید باسی هاتنی کیلیان ئێمباپێ دەکات.

شاندی یانەی ریال مەدرید بۆ بەشداریکردن لە جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیەن، هاندەرێک لە نزیکەوە چاوی بە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید دەکەوێت و باسی هاتنی کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی لەگەڵدا دەکات.

هاندەرەکە بە پێرێز دەڵێت: تۆ باشترین سەرۆکیت، تکایە کیلیان ئێمباپێمان دەوێت. پێرێزیش وەڵام دەداتەوە و دەڵێت: هاوڕای قسەکانتم.

ئەستێرە تەمەن 25 ساڵانییەکە دوای 6 مانگی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت، دەتوانێت لەم هاوینە یانەیەکی نوێ بۆ خۆی هەڵبژێرێت.

بەپێی هەندێک لە سەرچاوەکان کیلیان و ریال مەدرید رێککەوتنیان کردووە و یاریزانەکە وەرزی داهاتوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبێت، هەندێکی دیکەش لە سەرچاوەکان ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە.

کیلیان بە درێسی یانە فەڕەنسییەکە تا ئێستا 284 یاری کردووە، 237 گۆڵی کردووە و 101 گۆڵیشی درووستکردووە، بەڵام پێدەچێت ئەم وەرزە کۆتا وەرزی بێت لە یاریگای پارک دۆ پرێنس و وەرزی داهاتوو لە یاریگا قەشەنگەکەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ درێژە بە کاروانی وەرزشی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button