ئه‌وروپائیسپانیاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ; هۆكاری فیكە ناڕەزایەتییەكان دژی تۆنی كروس

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو هاندەرانی نێو یاریگای ئەوەل پارك لە كاتی هێنانی ناوی تۆنی كروس ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، فیكەی ناڕەزاییەتیان دژی یاریزانەكە لێ دەدا.

ئاتلێتیكۆ مەدرید و ریال مەدرید لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە بەرژەوەندی ریال مەدرید كۆتایی هات.

لە دوای ناوهێنانی تۆنی كروس لەلایەن بێژەری ناوخۆیی نێو یاریگاكەوە، هاندەرانی سعودیە دەستیانكرد بە فیكەی ناڕەزایی دژی یاریزانەكە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ماركا، هۆكاری فیكە ناڕەزایەتییەكانی هاندەران بەرامبەر تۆنی كروس لێدوانێكی پێشتری یاریزانەكە بووە بەرامبەر سعودیە.

لە دوای راگەیاندنی گرێبەستی گابری ڤیێگا بۆ یانەی ئەهلی سعودی لەلایەن فابریزیۆ رۆمانۆوە، تۆنی كروس گوتی: ” ئەمە شەرمەزارییە “.

 

https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid0XfLUX39RhxVbaXWt4cByJMAVqC5q3WV7BUA9zq7yPaq3LUF4CTDA4v7k7RjiqqSwl/?app=fbl

 

بۆ ساڵی چوارەم لەسەر یەك سعودییە میوانداریكردنی یارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیای لە ئەستۆ گرت.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی قۆناخی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بارسێلۆنا رووبەڕووی ئۆساسۆنا ببێتەوە، براوەی نێوان لە یاری كۆتاییدا بەرامبەر ریال مەدرید یاری دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button